تۆمەتبار بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی کۆیە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی تۆمەتبار بوو بە کوشتنی باپیری دەستگیرکرا.

عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی قەزای کۆیە دەستگیرکرا.

باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە کچەزای کوژراوەکەیە و لەدایکبووی ساڵی 2001ە، و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بەپێی وتەی گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە کە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کرد، رووداوەکە شەوی رابردوو کاتژمێر 10:50 روویداوە، تۆمەتبارێک تەقەی لە ماڵی باپیری کردووە، فیشەک بەر تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلێک کەوتووە کە لە حەوشەکەدا بووە و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە و ئۆتۆمبێلەکە و بەشی پێشەوەی ماڵەکە ئاگری گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی رووداوەکە باپیری تۆمەتبار کە خاوەنی ماڵەکە بووە گیانیلەدەستداوە، زیانی زۆری ماددیش بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كات بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن

به‌ڕێوبه‌رانی هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه‌وه‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ڵێن، چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندیی…
Total
0
Share