پەروەردەی پێنجوێن لە بارەی مامۆستایانی وانەبێژەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

دەرچووانی زانکۆی نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێن ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکە بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆهەموو ئەو کەسانەی دەرچووی زانکۆن و نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێنن داواکارن بکرێنە وانەبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەینێ پێنجشەممە 15ی شوباتی 2024 لە دیوانی بەڕێوەبەرێتییەکە ئامادەبن بۆ کاری زۆرپێویست.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوکەسانەش ئامادەبن کە دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانن و نیشتەجێی سنووری قەزای پێنجوێنن.

ئاماژە بەوەش دەکات، پسپۆڕییەکانی زمانەکانی کوردی –عەرەبی -ئینگلیزی، لەگەڵ زانست- کیمیا- فیزیا -بایۆلۆجی- کۆمەڵایەتی، ئامادەبن.

 

بابەتی پێشتر

پارێزگای هەولێر: سبەینێ پشوو نییە و دەوام ئاساییە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share