(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای کامپ نو میوانداریی ئۆساسونای کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ بلاوگرانا له‌ خوله‌که‌کانی 14، 21، 27، 76 له‌لایه‌ن فیران تۆرێس (دوو گۆڵ)، پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ، ڕیکی پوجه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 51 خاڵ، به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگاوه‌ بۆ پله‌ی سێیه‌م سه‌رکه‌وت، له‌به‌رامبه‌ردا ئۆساسونا به‌ 35 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی 11دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

گاز و بەنزین نامێنن.. هۆشداری دەدرێت لە پەككەوتنی ئەمبوڵانس و موەلیدەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی

بابەتی دواتر

تۆرینۆ 1-1 ئینته‌ر میلان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share