(ڤیدیۆ) بە بردنەوەی لە لیڤانتی، ڕیاڵ مەدرید گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ئەمشەو، یەک شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لاسیرامیکا بووە میوانی لیڤانتی.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی زینەدین زێدان لە ڕووی تاکتیکی و هونەرییەوە باڵادەستییان نیشاندا، توانیان مەترسی ڕاستەقینە بۆسەر گۆڵی ئایتۆر فێرناندێز دروستبکەن.

گووشارەکانی ڕیاڵ بەردەوامی هەبوو، تاوەکو لە خولەکی 16 ڤینیسیۆز جونیۆر گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا پاکۆ لۆپێزی ڕاهێنەری لیڤانتی بە گۆڕانکارییە تاکتیکییەکانی توانی هاوسەنگی بەدەستبهێنێتەوە.

لەسەرەتای ئەو تایمە چەند هەلێکی مەترسیداریان بۆسەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا دروستکرد، لەگەڵ تێپەڕبوونی کات یانەی خانە خوێ زیاتر چنگی لە یاریگا جێگیرکرد و گووشاری توندیان خستەسەر شاهانەی مەدرید.

لە کاتیكدا هاندەران چاوەڕوانی گەڕانەوەی لیڤانتی بوون، کەریم بنزیمەی فەرەنسی بە هێرشێکی هەڵگەڕاوە گۆڵی دووەمی مێرەنگی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لەکۆی چوار ڕوبەڕوبوونەوەی وەرز، گەڕایەوە بۆ لوتکەی ڕیزبەندی لالیگا، هەروەها یانەی لیڤانتی بە سێ خاڵەوە لە پلەی 18ی خولەکە جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) لە هەفتەی چواری پریمەرلیگدا ئارسیناڵ گەڕایەوە چوارینەی لوتکە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئەستۆن ڤێلا تامی حەوت گۆڵ و دۆڕاندنێکی مێژوویی بە لیڤەرپوڵ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share