یاری دێربی دەکرێت؟ زڵاتان گەڕایەوە و شەشەم یاریزانی ئینتەر تووشی کۆرۆنا بوو

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێپەڕاندووە و ئامادەیە ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی میلان ئەنجامبدات، لەبەرانبەردا ئینتەرمیلان لەتواناکانی ئاشلی یۆنگ بێبەشدەبێت.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، زڵاتان ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕاوەتەوە بۆ میلانێلۆ و بەشداری یەکەی مەشقوڕاهێنانە سەرەتاییەکانی ستیفانۆ پیۆلی کردووە.
زەبەلاحە 39 ساڵەکە لە ماوەی ڕابردوودا دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەو هۆیەوە ڕوبەڕوبوونەوەی پاشکۆکانی یوروپا لیگی لەدەستدا.
لە بەرانبەر ئەم زانیارییانەدا، یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، کە لە کۆتا پشکنینەکاندا دەرکەوتووە ئاشلی یۆنگی ئینگلیزی بەرگریکاری یانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
یۆنگ دەبێتە شەشەم یاریزانی ئینتەرمیلان تووشی پەتا جیهانییەکە دەبێت لەدوای هەریەک لە، میلان سکرینیار، ڕادجا ناینگۆلان، ڕۆبێرتۆ گالیاردینی، ئەلیساندرۆ باستۆنی، ئیۆنیت ڕادو.
ڕوبەڕوبوونەوەی دێربی میلان لە نێوان ئەی سی و ئینتەرمیلان بڕیارە شەممەی داهاتوو لە جوسێپی میاتزا کاتژمێر حەوت بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.
هەندێک لە سەرچاوە ناودارەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بە ئەگەرەکانی دواخستنی ئەم ڕوبەڕوبوونەوە بەهێزە کردووە، بەتایبەت دوای تووشبوونی ئاشلی یۆنگ و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە خولی ئیتاڵیا.
بابەتی پێشتر

ڤینگەر: دوورخستنەوەی ئوزێل ئابڕوچوونە و بەم ڕێگەیە دەگەڕێتەوە لوتکە

بابەتی دواتر

دێوەزمەکەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژاردووە و ناگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبیلی بڕیاری کۆتایی دا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە فەرەنساوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دێمبیلی دەکەن، سەبارەت بە نوێکردنەوەی…
Total
0
Share