پێرێز ناتوانێت گالاکتیکۆسی سێیەم ئەنجامبدات

سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز بەنیازبووە بەیەکجار هالاند و مباپێ بکڕێت

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، فلۆرنتینۆ پێرێز لە پلانیدابووە گالاکتیکۆسی نوێ ئەنجامبدات، بەڵام بەر لە دەستپێکی پڕۆژەکە شکستیهێناوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندیتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی ڕێکخستنی خولی سوپەری ئەوروپییەوە پلانی داڕشتووە سەرچاوە داراییەکانی یانەی شاهانە بەهێزتربکات، بەشێوەیەک لە هاوینی 2021 بتوانێت گالاکتیکۆسی سێیەم ئەنجامبدات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە سێیەم گالاکتیکۆسدا پێرێز بەنیازبووە هەریەک لە کیلیان مباپێ لە یانەی پاریس سان جێرمان و ئێرلینگ هالاند لە دۆرتمۆندەوە دابین بکات، بەڵام لە ئێستادا و دوای شکستی پڕۆژەی “سوپەرلیگ”، یانەی شاهانە سەرچاوەی دارایی پێویستی نییە و پێناچیت بتوانن بە خەونەکانیان بگەن.

گالاکتیکۆسی یەکەمی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی 2000 بەرەودواوە

گالاکتیکۆس، بە کۆمەڵە یاریزانێک دەوترێت کە ئاستیان لەهەموو ئەوانەی دیکەی بواری تۆپی پێ بەرزترە، لەلایەن میدیاکانەوە بە ئەستێرە درەوشاوەکانی گالاکسی و بۆشایی ئاسمان ناودەبرێن، ئەم ناوە بەستراوە بە گواستنەوەکانی ڕیاڵ مەدریدی سەردەمی فلۆرنتینۆ پێرێزەوە، یەکەمیان لە ساڵی 2000 ئەنجامدراوە تیایدا زێدان و فیگۆ و ڕۆناڵدۆ و بێکهام و ڕۆبینیۆ و ڕامۆسی گرتووەتەوە، دووەمیان ساڵی 2009 ئەنجامدراوە و کریستیانۆ و کاکا و بنزیمە و ئەلۆنسۆ و پاشان ئوزێل و دی ماریا و مۆدریچ و بەیل و تۆنی کرۆسی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو چوار یاریزانی بەرشلۆنە ترسی سووریان لەسەرە

بابەتی دواتر

بڕیاری کۆتاییە.. ئالێگری دەگەڕێتەوە سەر کورسییەکەی خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share