ئەو (25) هۆکارەی وا لە مێسی دەکەن لە بەرشلۆنە بمێنێتەوە

لیۆ مێسی، ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە بۆندەکەی کۆتاییهاتووە و لەئێستادا بێ یانەیە و نرخی گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە بێبەرامبەرە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەوە نوسیویەتی، بەهۆی 25 هۆکارەوە، لیۆ بۆندەکەی نوێدەکاتەوە، یاخود 25 هۆکار وا دەکەن ئەفسانەکە بیر لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی بکاتەوە، هۆکارەکانیش پێکهاتوون لە:

  1. کاپتن و یاریزانی ژمارە یەکە لە بەرشلۆنە.
  2. لەبەرئەوەی (کولی)یە. (کولی هاندەرە سەرسەختەکانی بەرشلۆنەن).
  3. دوای حەوت ساڵ کون ئەگوێرۆ-یان بۆ گواستەوە.
  4. لەگەڵ ئیـمیرسۆن دەتوانێت لە باڵی ڕاستەوە بەهێزتر دەرکەوێت.
  5. دەتوانێت زیاتر لە چوار ناسناوی چامپیۆنزلیگ و 10 لالیگا بەدەستبهێنێت.
  6. لەبەرئەوەی شاری پاریس ساردوسڕە و وەک بەرشلۆنە نییە.
  7. لەبەرئەوەی دەبێت سوپاسی بەرشلۆنە بکات بەرامبەر ئەوەی لە 18 ساڵدا بۆیکراوە.
  8. چیتر بارتۆمیو سەرۆکی یانە نییە.
  9. لەبەرئەوەی بەرشلۆنە دوای وازهێنان پێگەیەکی کارگێڕیی بۆ تەرخانکردووە.
  10. منداڵەکانی لە بەرشلۆنە هاوڕێیان زۆرە و نایانەوێت بڕۆن.
  11. لەبەرئەوەی نێیمار پەشیمانبوو لە جێهێشتنی بەرشلۆنە.
  12. لەبەرئەوەی لە شاری مانچستەر بە ئینگلیزی قسەدەکەن و ئەم ئینگلیزی نازانێت.
  13. لەبەرئەوەی کومان ڕێزی دەگرێت و پشتی پێدەبەستێت.
  14. جارێکی دیکە لەگەڵ دی یۆنگ و پێدری یاریدەکاتەوە و ئەزموونیان پێدەدات.
  15. ساڵێک زیاترە بە ئامادەبوونی هاندەرانی کامپ نو یارینەکردووە.
  16. لەبەرئەوەی شەش باڵۆندۆری لەگەڵ بەرشلۆنە بەدەستهێناوە.
  17. لەبەرئەوەی یانەکەی پەیکەرێکی لە نێوان کوبالا و کرۆیفدا بۆ دروستدەکات.
  18. لە خولە ئەوروپییەکان باشتر دەتوانێت دەرکەوێت.
  19. لەبەرئەوەی لاپۆرتا پێکهاتەیەکی بەهێز بونیاددەنێتەوە.
  20. لەبەرئەوەی ئەوەی دەیزانیت و شارەزایت، زۆر باشترە لەو داهاتووەی هیچی لەبارەوە نازانیت.
  21. لەبەرئەوەی هێشتا پێویستە گۆڵێکی ئەکرۆپاتی بۆ مێژوو تۆماربکەیت.
  22. لەبەرئەوەی هێشتا پێویستت بە تۆماری گۆڵی ئۆڵۆمپییە.
  23. لەبەرئەوەی جێگیربوون لە یانەیەکی دیکە مسۆگەرنییە.
  24. لەبەرئەوەی لەتەمەنی 34 ساڵیدا یاریزان تەمبەڵدەبێت و قورسە گۆڕانکاری بکات.
  25. لەبەرئەوەی کەسایەتی یەکەمی مێژووی بەرشلۆنەیە لە ساڵی 1899وە.

 

بابەتی پێشتر

تیروپشکی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیال ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

دۆسیەی گرژیی نێوان دوو هێزەكە لە سلێمانی دانەخراوە و لە دادگای سەربازییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share