ئەمین بابەشێخ: ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی هەرێم یەکبخەین

وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان په‌یامێكى له‌باره‌ى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێن.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “لە پەرۆشیمان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هێرشە موشەکیەکەی شەوی ڕابردوو دەکەین، کە جارێكی تر کرایەوە سەر چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری پایتەخت”.

“ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر جۆرە پەلامارێك بۆ سەر هەرێمی كوردستان بە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری دادەنێین”وتەبێژەکەی یەكێتی وادەڵێت.

ده‌شڵێت، “بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پێكەوە هەوڵەکانمان بۆ ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق یەکبخەین”.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ڕیاڵ مایۆركا

بابەتی دواتر

کۆمپانیایەکی دیکە سزای چێڵسی-دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانى دوو باندى بازرگانیكردنى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ دوو چالاكیى جیاوازدا دوو باندی بازرگانیكردنیان به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی…
Total
0
Share