لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی لەکارکەوتنی بارهەڵگرێک لەسەر شەقامی 120 مەتریی خێرا، رووداوێکی هاتوچۆی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “بارهەڵگرێکی تورکی لەسەر شەقامی 120مەتریی خێرا یەکێک لەتایەکانی تەقی، شوفێرەکەی بەخێرایی ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەوی خێرای شەقام راگرت، لەوکاتەش ئوتومبێلێکی تۆیۆتای تایبەت بەخێراییەکی زۆرەوە لەدواوەی بارهەڵگرەکە هات و خۆی پێداکێشا”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە شوفێری تۆیۆتاکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئەو سەرپێچییانەی ئاشکراکردووە لە هەردوو ئۆتۆمبێلەکەوە کە هۆکاری رووداوەکە بوون:

1/نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی، لەنێوان ئوتومبێلەکان کە دەبوایە پەیڕەوبکرایە لەلایەن شوفێرێ تۆیۆتاکەوە.

2/لابردنی بارهەڵگرەکە بەخێرایی لەگەڵ تەقینی تایەکە بۆ لای راستی رێگا و دانانی فسفۆری سێگۆشە بەدووریەک لە 70 مەتر کەمتر نەبێت، کەئەوە نەکراوە و شوفێری بارهەلگرەکە، بارهەلگرەکەی راگرتووە لە چەپی رێگا لەکاتێکدا دەیتوانی لابدات.

3/رۆیشتنی بارهەلگرەکە لەدیوی چەپی شەقام کە ئەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە رێگای خێرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: زیاتر لە 95%ی کارەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەواوبوون

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن زانیاریی نوێ دەخاتەڕوو. عومەر ئەحمەد، سەرۆکی…
Total
0
Share