کۆمپانیایەکی دیکە سزای چێڵسی-دا

کۆمپانیای هیوندای کۆری، گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ یانەی چێڵسیی ئینگلیزی هەڵوەشاندەوە.

بەهۆی پاڵپشتیکردنی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لەلایەن ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی-یەوە، کۆمپانیا زەبەلاحەکەی کۆریای باشوور “هیوندای” ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا تەواوی چالاکی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە ڕاگرت.

هیوندای لە تویتەرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، ” لە هەلومەرجی ئێستادا، تاوەکو کاتێکی نادیار بڕیاری ڕاگرتنی چالاکیەکانی بازاڕکردن و پەیوەندیکردنمان لەگەڵ چێڵسی داوە”.

لە ساڵی 2018وە هیوندای گرێبەستی سپۆنسەریکردنی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژووکردووە، دوای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەبێتە دووەم کۆمپانیا لەدوای کۆمپانیای “3” گرێبەست لەگەڵ “بلوزی لەندەن” هەڵدەوەشێنێتەوە، لە ئێستاشدا تەنها کۆمپانیای نایک پابەندە بە گرێبەستی سپۆنسەریکردنی یانە ئینگلیزییەکە.

بابەتی پێشتر

ئەمین بابەشێخ: ئەركی هەمووانە هەوڵەکان بۆ ئارامی و پاراستنی سەروەریی هەرێم یەکبخەین

بابەتی دواتر

مووچەی پەروەردە كەوتە دوای نەورۆز.. یەكێتیی مامۆستایان هەڵوێست وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share