محەمەد حەلبوسی بۆ شاخەوان عەبدوڵا: ئێرە هەولێر نییە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەهۆی بردنە ژوورەوەی پاسەوانەکانی بۆ هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی دوورخستنەوەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەدەن.

محەمەد حەلبوسی لە چاوپێکەوتنەکەیدا رایگەیاند، بەهۆی بەكارهێنانی پێگەكەی بۆ سەپاندنی ئیرادەی سیاسی بەسەر ئەنجومەنداو بەکارهێنانی پاسەوانەكانی بۆ دەستدرێژیكردنە سەر پەرلەمانتاران، داوای دوورخستنەوەی شاخەوان عەبدوڵایان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت پاسەوانی تایبەتی بچێتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان، پێویستە پاسەوانەكانی ئەنجومەن ئامادەبن بۆ پاراستنی ئارامی دانیشتنەكان، ئەوەی روویدا پێشهاتێکی مەترسیدارە، ئەوان جارێك ئەوەیان كرد لە هەولێر كاتێك رێگەیان لە سەرۆكی پەرلەمان گرت بچێتە ناو شارەكە، بەڵام ئێرە بەغدادە جیاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بێگومانم لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گەورەتان دەبێت لە پێشخستنی پێگەی هەرێم

ئەدهەم بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی.…
Total
0
Share