ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێیوایە تیپەكەی لەتوانایدا هەیە بەسەر هەموو ڕكابەرەكانیدا سەربكەوێت ئەگەر یەكگرتوو بن.

پاش تۆماركردنی سێ گۆڵ بەرامبەر تۆتنهام و دیاریكردنی وەك باشترین یاریزانی یارییەكە، ڕۆناڵدۆ ستایشی هاوڕێكانی كرد و جەختی كردەوە كە ئەگەر پشتی یەك بگرن و كاری باش بكەن لە ڕاهێنانەكاندا ئەوا هیچ یانەیەك لێیان ناباتەوە.

وتیشی: “دڵخۆشم بە گەڕانەوەم بۆ ئۆڵدترافۆرد و تۆماركردنی سێ گۆڵ لەبەردەم هاندەراندا و هیوادارین لەو ئاستە بەرزە بەردەوام بین.”

ڕۆناڵدۆ جەختی كردەوە كە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید دەیانەوێت بە هەمان ئاستی یارییەكەی تۆتنهامەوە دەربكەون.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کورد

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەكانی یەكشەممە بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“پێویستە ئەتلەتیکۆ شەرم لە خۆی بکات”

سەرەڕای پێداهەڵدانی میدیاکانی ئیسپانیا بە ئاستی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی، بەڵام ئەفسانەکانی ئینگلتەرا پێیان وابوو ڕەفتاری…
Total
0
Share