(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ له‌‌ “تۆپ 4″دا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و ته‌نها یه‌ک یاریی هه‌فته‌ی 18ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئارسیناڵ بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیدز یونایتد تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، پێنج ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی 18ی خولی نایابی ئینگلیزی دواخران، ته‌نها یاریی نێوان ئارسیناڵ و لیدز یونایتد له‌ کات و واده‌ی دیاریکراودا ئه‌نجامدرا، هۆکاره‌که‌ش بۆ مه‌ترسییه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌.

یانه‌ی لیدز یونایتد له‌ یاریگای ئایلاند ڕۆد میوانداریی ئارسیناڵی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی یانه‌ی میوان کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی گانه‌رز له‌ خوله‌که‌کانی 16، 28، 42، 84 له‌لایه‌ن گابریێل مارتینێلی (دوو گۆڵ)، بوکایۆ ساکا و ئیمێل سمیز ڕۆی-یه‌وه‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی لیدز یونایتدیش له‌ خوله‌کی 75 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن ڕافینیاوه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، ئارسیناڵ سوودی له‌ دواخستنی یارییه‌کانی دیکه‌ وه‌رگرت، به‌ کۆکردنه‌وه‌ی32  خاڵ بله‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، له‌ به‌رامبه‌ردا لیدز یونایتد به‌ ١٦ خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 16دا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

له‌ هه‌ولێر ده‌وامى خوێندنگاكان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌

بابەتی دواتر

دەنگۆی دۆزینەوەی منداڵە بێسەروشوێنەکەی قوشتەپە ڕەتدەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ توشی پێکان بووە

ئاراوخۆ توشی پێکان هاتووە و پێدەچێت سێ هەفتە لە یارییکردن دووربکەوێتەوە. تیمی پزیشکی یانەى بەرشلۆنە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share