قوباد تاڵەبانی: هێرشی سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆسەر هەموو کورد

‏”هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە”‏

قوباد تاڵەبانی هێرشی سەر هەولێر، بە دەستدرێژی بۆسەر هەموو تاکێکی کورد وەسفدەكات، دەشڵێت، “هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین”.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:

هێرشە مووشەکییەکانی دژ بە شاری هەولێری خۆشەویست، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و دەستدرێژییە بۆسەر هەموو تاکێکی کورد لە سەرانسەری دنیادا.

بەتوندی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەین و ڕایدەگەیەنین، ئەم کارە لە شکۆی هەولێر کەمناکاتەوە و ئۆقرەیی و ناوبانگی ناشێوێنێت وەک پایتەختی گەشاوە و میواندۆستی هەرێمی کوردستان.

هەولێر و هەموو هەرێمی کوردستان وەک چاومان دەپارێزین.

هەر سەربەرز بێت شاری قەڵا و منارە

بابەتی پێشتر

ئەستێرەیەكی گەورە لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرشلۆنەیە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە
دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمییانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە…
Total
0
Share