سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.
كۆشكى كرملین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ڤلادیمێر پوتین له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئیمانوێل ماكرۆن و ئۆلاف شۆڵتس، گفتوگۆی كردووه و به‌و دوو سه‌ركرده ئهوروپیهكهی وتووه، سوپای ئۆكرانیا یاساكانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پوتین به هه‌ردوو سه‌ركرده ئهوروپییهكهى وتووه،”ڕهشبگیرییهكی هه‌ڕه‌مه‌كیی ئه‌ندامانی ئۆرپۆزسیۆنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ و به بارمته‌گرتنی هاوڵاتییانی سڤیل و به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی” ده‌ستیپێكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی به ماكرۆن و شۆڵتس وتووه كه، “سوپای ئۆكرانیا چه‌كی قورسی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل و نزیك نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان بڵاوكردووه‌ته‌وه”.
كۆشكى كرملین ڕاشیگه‌یاندووه، “سه‌رۆكى ڕوسیا داواى له سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا كردووه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ دروستبكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و كرده‌وه تاوانكارییانه دابنێن”.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كۆشكی ئیلیزێ بڵاویكرده‌وه، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه ماكرۆن په‌یوه‌ندیی به زیلینسكییهوه كردووه.