وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەران رێککەوتن

لە کۆبوونەوەیەکیاندا وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای کۆچبەری لە کاتێکدا لێشاوێکی کۆچبەران روویان لە ئیتاڵیا کردووە.

لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی باڵیۆزی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، ئەندامانی ئەو یەکێتییە گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر دەقێکی سەرەکی بۆ چاکسازی لە سیاسەتی یاسای کۆچبەری لە ئەوروپا بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەی کۆچبەران.

ئامانج لە یاساکە هەماهەنگی وەڵامدانەوەی هاوبەشە لە ئەگەری هاتنی لێشاوی کۆچبەران بۆ یەکێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، وەک ئەوەی لە سەردەمی قەیرانی کۆچبەران لە ساڵی 2015 بۆ 2016 ڕوویدا.

پێشتر لە دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا باری نائاسایی راگەیەندرا، دوای ئەوەی لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە هەشت هەزار کۆچبەر گەیشتنە ئەو دوورگەیە و حکومەتی ئەو وڵاتەش هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەری راگەیاند.

بابەتی پێشتر

کەوتنەخوارەوەی پاسێک لەسەر پردێک مردنی 21 کەسی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

د.نەرمین مەعروف: دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە ئاسان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share