گەشتیارێک مار لەناو پانتۆڵەکەیدا دەشارێتەوە، بەڵام فێڵەکەی ئاشکرا دەبێت

لە رووداوێکی کەم وێنە و دەگمەندا لە فڕۆکەخانەی مەیامی ئەمریکا، کاتێک پشکنینی گەشتیارێک کراوە، دەرکەوتووە کیسەیەکی بچووکی لەناو پانتۆڵەکەیدا شاردووەتەوە، دوای پشکنین دەرکەوتووە بێچووە ماری تێدا هەڵگرتووە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بەپێی بڵاویکراوەیەکی لەلایەن ئیدارەی ئاسایشی گواستنەوەوە و ئەفسەرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەیامی لە ٢٦ی نیسان لە خاڵێکی پشکنیندا ئەو کیسە بچووکە مارەکەیان دۆزیوەتەوە کە لەناو پانتۆڵی گەشتیارەکەدا شاراوەتەوە.

وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، دوو ماری بچووکی لەناو کیسەیەکی بچووکدا شاردووەتەوە کە پێدەچێت کیسەی هەڵگرتنی چاویلکەی خۆر بێت.

ئیدارەی ئاسایش و گواستنەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، مارەکان رادەستی کۆمیسیۆنی پاراستنی ماسی و گیانلەبەرە کێوییەکانی فلۆریدا کراون.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی پشیلە کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە

بابەتی دواتر

لێدوانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر مووچەی مانگی چوار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبین”‏
سەرۆک وەزیرانی سوید لەبارەی هەماهەنگی لەگەڵ توركیادا دڵنیایی دەدات

سەرۆک وەزیرانی سوید لەبارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ تورکیا و نزیکبوونەوەیان لە ‏ئەندامبوونی هاوپەیمانیی ناتۆ، پەیامێكی دڵنیاكەرەوە دا و دەڵێت،…
Total
0
Share