قەیرانی ئۆکرانیا.. ڕوسیا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی دەکات

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هۆشداریدەدات لەوەی مۆسکۆ وەڵامدانەوەی سەربازی دەبێت و چەکی ئەتۆمی و قەدەغەکراو بڵاودەکاتەوە ئەگەر هاوپەیمانیی ناتۆ کۆتایی بە هەڵوێستەکانی نەهێنێت.

ئەو لێدوانانەی بەرپرسە ڕوسەکە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی پێکدادانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی خۆرئاوا دێت، لەکاتێکدا چەند ڕۆژێک بەسەر بەڕێوەچوونی لوتکەی بایدن و پوتین تێپەڕیوە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا و بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 100 هەزار سەرباز لە سنوورەکانی ئۆکرانیا.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هۆشداریدایە مۆسکۆ ئەگەر هەر ناجێگیری و ئاڵۆزییەک لەلایەن ڕوسیاوە دروستبکرێت ڕووبەڕووی وەڵامی توند و یەکگرتووی وڵاتانی خۆرئاوا دەبێتەوە.

سێرگی ڕیباکۆڤ لەوبارەیەوە بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، “ئەگەر هاوپەیمانیی ناتۆ ئۆکرانیا پڕچەک بکات، ڕوسیا وەڵامی سەربازیی دەبێت و چەکی ئەتۆمی لەو ناوچەیە بڵاودەکاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەشێکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوکارییان کردووین؛ لەناویاندا (قەتەڕ، سعودیە، ئیماڕات، بەحرەین و ئیسرائیل).…
زیاتر ببینە

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: زیادبوونی کۆچبەران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تاوان لە وڵاتەکەماندا

وەزیرەی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، ”رێژەی تاوان 2.2% زیادیکردووە و زیادبوونی کۆچبەرانیش بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی تاوانەکان”. نانسی فێزە،…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆدا دەكات

سەرۆكی توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی ڕێگری بەئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە هاوپەیمانیی ناتۆدا دەكات. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك…
Total
0
Share