(ڤیدیۆ) مۆراتا یوڤانتۆسی به‌ره‌و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ برد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ و گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد.

یانه‌ی سامپدۆریا له‌یاریگای لویجی فێراریس میوانداریی یوڤانتۆسی کرد، یانه‌ی میوان “یوڤانتۆس” توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌که‌ی سامپدۆریا له‌ خوله‌کی 84 له‌لایه‌ن عه‌بدولحه‌مید سابیری-یه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی بیانکۆنێری له‌ خوله‌که‌کانی 23، 34، 88 له‌لایه‌ن مایا یوشیدا (به‌هه‌ڵه‌)، ئه‌لڤارۆ مۆراتا (دوو گۆڵ)وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 56 و له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سامپدۆریا به‌ 26 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی 16دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

هۆكارى گرانبوونى نرخى ئارد له‌ سلێمانى ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share