ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی لوکا مۆدریچ دەکڕێت

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 هەوڵەکانی بەئاراستەی دۆنی ڤان دی بێکی هۆڵەندی دەستپێدەکات.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە پێیانوایە لوکا مۆدریچ تاوەکو 2022 بۆندەکەی بەردەوامدەبێت، ئەگەر بۆندەکەی تاوەکو 2023ش نوێبکرێتەوە، لەدوای ئەو وەرزە پێویستییان بە جێگرەوەیەکی چەسپاو دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دۆنی ڤان دی بێک بە باشترین جێگرەوە دەزانن.

لەبەرئەوەی لە یانەی مانچستەر یونایتد گرنگی پێنادرێت، هەروەها نرخەکەشی گونجاوە و لە 40 ملیۆن پاوەند زیاتر نییە.

لەم وەرزەدا ڤان دی بێک تەنها دوو جار لە خولی نایابی ئینگلیزی بە درێسی شەیتانە سوورەکانەوە دەرکەوتووە، مەحاڵە لە داهاتوودا بتوانێت پێگەیەکی سەرەکی بەدەستبهێنێت، بەوهۆیەوە سەرچاوەکان لە بەریتانیا دووپاتیدەکەنەوە، لە یونایتد بەختەوەر نییە و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

بابەتی پێشتر

بەختیار سەعید بە كەفالەت ئازادكرا

بابەتی دواتر

وەڵامی تێرشتیگن بۆ نیوکاسڵ ئاشکرا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share