(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 26ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر هۆفنهایم ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریگای ڕاین نیکار ئارینا بووه‌ میوانی یانه‌ی هۆفنهایم، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی بایرن له‌ خوله‌کی 45 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-یه‌وه‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌که‌ی هۆفنهایم-یش له‌ خوله‌کی 32 له‌لایه‌ن کریستۆف باومگارتنه‌ره‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، بایرن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 60 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی هۆفنهایم به‌ 44 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی بوندسلیگا به‌ ناجێگیری مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مۆراتا یوڤانتۆسی به‌ره‌و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ برد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێنریکی، فاتی و ئاسینسیۆی گەڕاندەوە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لویس ئێنریکی پێکهاتەی نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بۆ ڕووبەڕووبوونەوەکانی پۆرتوگال، چیک، و سویسرا ئاشکرا کرد. بڕیارە…
Total
0
Share