ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە هێرشبەرێکی گەورە

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی بەریتانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ئارەزووی کڕینی گابرێل جیسۆزی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئارسناڵ دەکات.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە لە کۆتایی وەرزدا ئۆفەرێک بۆ گواستنەوەی گابرییڵ جیسۆز پێشکەشی یانەی ئارسیناڵ بکات.

ئیدارەی شاهانە لە هاوینی ئەمساڵدا (2022) خواستیان لەسەر گواستنەوەی جیسۆز نیشانداوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پێگە بۆ یاریزانە بیانییەکان، نەیانتوانی درێژە بە دانوستاندنەکان بدەن، لە هەمان کاتدا سەرکەوتوو نەبوون لە فرۆشتنی ماریانۆ دیاز.

لە ئێستادا و دوای ئەوەی ئیدێر میلیتاو، ڤینیسیۆز جونیۆر، ڕۆدریگۆ توانیویانە ڕەگەزنامەی ئیسپانی بەدەستبهێنن، یانە زەبەلاحەکەی مەدرید جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ جیسۆز دەستپێکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆرجینا ئاشکرایدەکات بۆچی کریستیانۆ هەرگیز گڵۆپی ماڵەکەی ناگۆڕێت

خۆشەویستی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جۆرجینا ڕۆدریگێز چەندین زانیاریی نەبیستراو لەبارەی یاریزانە ناودارەکەی مانچستەر یونایتدەوە ئاشکرادەکات. جۆرجینا لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان له‌ سامپدۆریای برده‌وه‌ و چووه‌ پله‌ی چواره‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سامپدۆریا تۆمارکرد‌. یانه‌ی…
Total
0
Share