ڕۆما لە پاڵەوانێکی مۆندیال نزیکبووەتەوە

یانەی ڕۆمای ئیتاڵی لەسەر ڕاسپاردەی جوزێ مۆرینیۆ، دەستی بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی حەکیم زەیاش کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “کالچیۆ مێرکاتۆ”، لە ئەگەری ڕۆیشتنی نیکۆلۆ زانیۆلۆ بۆ یانەی تۆتنهام، بەرپرسانی یانەی ڕۆما ڕاستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ حەکیم زەیاشی مەغریبی واژۆ دەکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی دەستیان بە دانوستاندن کردووە، تێچووی بۆندەکەشی 20 ملیۆن یورۆیە، کە زۆر کەمترە لە نرخی زانیۆلۆ.

زەیاش لە ساڵی 2020وە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی-یەوە کردووە، لە هەردوو سەردەمی تۆماس توخێل و گراهام پۆتەر-دا نەیتوانیوە پێگەیەکی سەرەکی بگرێت.

دوای گەڕانەوەی پاڵەوانەکەی مەغریب لە مۆندیال و پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، چەند یانەیەکی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

سکۆلاری ڕەخنەی لە کاندیدکردنی لویس ئێنریکی هەیە

بابەتی دواتر

مباپێ بۆ سەرۆکی فەرەنسا: ئاگاداربە.. پابەندی بەڵێنەکەم نابم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share