وه‌زاره‌تى شاره‌وانی له‌باره‌ى ڕاگرتنى كاره‌كانى پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پڕۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌وه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لەبارەی ڕاگرتنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بۆ هەموو لایەكی ڕووندەكەینەوە كە كاری هیچ پڕۆژەیەک لە سەرتاسەری كوردستان بە كاری پرۆژەی 100 مەتریی سلێمانییەوە، نە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، نە لەلایەن هیچ سەرۆکایەتییەکی شارەوانی ڕانەگیراون”.
ده‌شڵێت، “ئێمە بە سەرسووڕمانەوە ئەو هەواڵەمان لە میدیاكانەوە بیستووە”.
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ده‌ڵێت، “حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوپەڕی ئاسانکاریی و پشتگیری لە کۆمپانیا خۆماڵییەکان کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە پشتگیریکردنیان، هەروەها بودجەی پێویستی بۆ سەرجەم پڕۆژەکان تەرخان کردووە.”
هه‌ر له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، “ناوهێنانی وەزارەت بە ناڕاستی و ڕاگرتنی كاری پرۆژە بەدەر لە گرێبەست، پێچەوانەی بڕگەکانی گرێبەستە و لەو بارەیەوە وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر”.