شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ رێكخستنەوەی شۆستە و شەقامی چەند گەڕەكێك ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە میانی كارو چالاكییەكانی تیمەكانمان، لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، هەروەها ڕەخساندنی ژینگەیەكی تەندروست. هەڵمەتەكانی چاودێریكردنی بازاڕو بە دواداچوونەكانمان و پێدانی ڕێنمایی، بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی فراوانی ڕێكخستنەوەی شۆستە و شەقامەكانی هەر یەك لە ”گەڕەكی هەواری شار، شەقامی سەروو فولكەی شاری سپی” بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگی هاتوچۆ و جوانكردنی شۆستە و شەقامەكان، بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و نیشاندانی سیمایەكی جوانتر بە ناوچەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەستكرا بە لابردنی چەندین زیادەرۆیی و تۆماركردنی سەرپێچییەكان، لە هەمانكاتدا تیمەكان ئەو كەسانەیان لە پێدانی ڕێنمایی شارەوانی و ئاگاداركردنەوەیان لە پاراستنی پاك و خاوێنی ژینگەیی و بەكارنەهێنانی موڵكی گشتیی ئاگاداركردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و…
Total
0
Share