ڕۆمانی “شەیتانەکان”ی دۆستۆیڤێسکی كرایە كوردی

ئەم ئێوارەیە لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی نووسەران و خوێنەران، ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوە و واژووکردنی ڕۆمانی “شەیتانەکان”ی دۆستۆیڤێسکی نووسەری بەناوبانگی ڕوسی، کە لە وەرگێڕانی ڕەووف بێگەرد چیرۆکنووس و وەرگێری کوردە، بەڕێوەچوو.

ڕۆمانەکە بە یەکێک لە دەقە هەرە بەناوبانگەکانی نووسەری جیهانی فیۆدۆر دۆستۆیڤێسکی دادەنرێت، باسکردنێکی ڕەخنەگرانەی لایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ڕوسیایە و سەرزەنشتیی ئەو بارودۆخە پووچگەرایانەیە دەکات کە لە 1860کانی ڕووسیادا لەئارادا بووە.

چیرۆکنووس و وەرگێڕ ڕەووف بێگەرد ئەم ڕۆمانەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ئەم ئێوارەیە، لە ڕێوڕەسمێکدا، لە هۆڵی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە ئامادەیی وەرگێر، بڵاوکرایەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share