دابەشكردنی مووچە گۆڕدرا.. پەروەردە بە دوو ڕۆژ وەریدەگرێت

ئەگەرچی بڕیاربوو سبەینێ وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی كانونی دووەم وەربگرێت، بەڵام بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی وەزارەتەكە بە دوو ڕۆژ مووچەی ئەم مانگەی پێدەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەڵێت، سبەی سێشەممە مووچەی قوتابخانەكانی (ناو شار)ی وەزارەتی پەروەردە بۆ مانگی كانونی دووەمی 2022 دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی ئاگاداركردنەوەكە مووچەی قوتابخانەكانی دەرەوەی شارەكان دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممە 2ی شوبات.

لە كاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سبەینی وەزارەتی پەروەردە مووچەی ئەم مانگە وەردەگرێت، بێ لێبڕین.

دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و ڕۆژانە حكومەت و وەزارەتی دارایی مووچەی یەك وەزارەت دابەشدەكەن، بەردەوام هەرێمی كوردستان چاوەڕێی 200 ملیار دینارەكەی بەغدادەوەن.

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییانی سیاسی، هێزەکانی زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و غاز دابەشكرا.

بابەتی پێشتر

بە بەشداریی كورد، شیعە و سوننە كۆبوونەوەیەكی فراوان لە بەغداد ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

واشنتن: سزاكانمان ئامادەكردووە و بازنەی نزیك لە كرملین دەگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نرخی بەنزینی هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share