لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی، داوا دەكات هاوڵاتییان بەدەم توشبووانی تالاسیمیاوە بچن و خوێنیان پێببەخشن.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، كۆچەر كەریم، سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێز دەكەین هاوكاریی توشبووانی تالاسیمیا بكەن بە بەخشینی خوێن”.
كۆچەر كەریم ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لەبەر ئەوەی لە ئێستادا لە بانكی خوێن ڕێژەی خوێن زۆركەم بووەتەوە توشبووانی تالاسیمیاش ڕۆژانە پێویستیان بە خوێن وەرگرتنە، بۆیە هەر كەسێك لە توانایدایە بەشداری بكات لە خوێن بەخشین”.
سەرۆكی كۆمەڵەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، “هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە لە كاتژمێر 8 بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ، سەردانی بانكی خوێنی سلێمانی بكەن”.