قاسم شەشۆ دەستی لە پارتی كێشایەوە

قاسم شەشۆ

فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال و کارگێڕی لقی 17ی پارتی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی و پارتی ڕادەگەیەنێت.

قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال و کارگێڕی لقی 17ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو حزبە و پۆستە سەربازییەكەی ڕاگەیاند.

شەشۆ، هۆكاری بڕیارەكەشی بۆ پرس پێنەكردنی لە دانانی بابە شێخ-دا گەڕاندەوە.

شەممەی ڕابردوو لە كۆبوونەوەی میری كوردانی ئێزدی-دا بڕیاردرا، شێخ عەلی ئیلیاس حەجی ناسر (41 ساڵ) وەك بابەشێخی ئێزدییان دیاریبكرێت دوای ئەوەی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل، بابەشێخی پێشوو و ڕابەری رۆحیی ئێزدییەكان لە 1ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی كۆچی دواییكرد.

بڕیاریشە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمێكدا لە پەرستگای لالش، شێخ عەلی ئیلیاس دەستبەكارببێت و وەك بابەشێخی ئێزدییەكان كاروباری ئێزدییەكان بگرێتەئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
Total
0
Share