ئەمریکا ڕێگەی بە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دا 

ئەمریکا ڕەزامەندیی نیشاندا بەڕێگەپێدانی دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی کێشە لە سیستمی بەرگرییاندا هەیە یان لاوازە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی دەلتا.

جانێت وۆدکوک لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕایگەیاند، “وڵاتەکەمان ڕوبەڕووی شەپۆلێکی دیکەی COVID-19 دەبێتەوە، دەزگای خۆراک و دەرمانیش پێیوایە ئەوانەی کێشە لە سیستمی بەرگرییان هەیە یان بەرگرییان لاوازە زۆرترین مەترسییان لەسەرە”.

بەرپرسەکەی FDA دەڵێت، دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە گواستنەوە و چاندنیان لە ئەندامە گەورە و هەستیارەکانی جەستەدا بۆکراوە یان سیستمی بەرگریی جەستەیان لاوازە.

وۆدکوک ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو کەسانەی دیکە کە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە، بەرگریی پێویستیان بۆ ڤایرۆسەکە هەیە و پیویستیان بە ژەمی دیکەی ڤاکسین نییە”.

پێشتر ئەنتۆنی فاوچی پزیشکی پسپۆڕی ئەمریکی لە نەخۆشییە گواستراوەکان ڕایگەیاند، داواکارییەکان بۆ دابەشکردنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەیە کە سیستمی بەرگرییان لاوازە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت…
Total
0
Share