هەر پاڵاوگەیەكی نایاسایی مەرجەكان جێبەجێنەكات دادەخرێت

پاشماوەی یەكێك لە پاڵاوگەكان

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی پاڵاوگە نایاساییەكانەوە دەدات و ئاشكرایدەكات، بەشێكیان تائێستا پابەندی جێبەجێكردنی ئەو ڕێنمایی و مەرجانە نەبوون كە بۆیان دانراون.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان درابوو. دەڵێت، “لەسەر یاداشتی لیژنەی پیشەسازی و وزەی ئەنجومەنی پارێزگا نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەرزكردووەتەوە كە بەدواداچوونیان لەبارەوە بكرێت”.

ئاماژەی بەوە كرد، “پێشتر بڕیاردرابوو چاودێریی نەهێشتنی پاڵاوگە نایاساییەكان بكرێت بۆ داخستنیان، بەپێچەوانەوە ئەگەر تەواوی مەرجەكانی لایەنی پەیوەندیدار جێبەجێبكەن كاربكەن”.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی، “بەشێك لە پاڵاوگە نایاساییەكان تائێستا مەرجەكانیان وەكو پێویست جێبەجێنەكردووە و دانەخراون”.

بابەتی پێشتر

دەرهێنەری بلاک پانزەر "بەتۆمەتی دزیکردن" دەستگیردەكرێت

بابەتی دواتر

بە وێنە.. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەهار لە سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share