دەرهێنەری بلاک پانزەر “بەتۆمەتی دزیکردن” دەستگیردەكرێت

بەهۆی “بەدگومانیی کارمەندێکەوە”، دەرهێنەری فیلمی “بلاک پانزەر” بەتۆمەتی دزیکردن لە بانکێک بۆ ماوەیەکی کورت دەستگیردەکرێت.

ڕاپۆرتێکی پۆلیسی ئەمریکا ئاشکرایکرد، بە هەڵە گومانی ئەوەیان کردووە ڕایان کۆگلەر دەرهێنەری فیلمی “بلاک پانزەر” هەوڵی تاڵانکردنی بانکێکی داوە و بەو هۆیەوە دەستگیرکراوە، لە کاتێکدا تەنیا پارەی لە هەژماری خۆی ڕاکێشاوە.

پاش هەوڵی ڕاکێشانی 12 هەزار دۆلار لە بانکێکی شاری ئەتڵانتا لە مانگی کانوونی دووەمدا، ڕایان کۆگلەری دەرهێنەر دەستگیرکراوە، چونکە ئەو خانمەی بەرپرسی خەرجكردنی پارە بووە، بە بەڕێوەبەرەکەی ڕاگەیاندووە کە گوماندەكات هەوڵێک بۆ دزیکردن لە بانکەکە لەئارادابێت، ئەوانیش پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە.

کۆگلەر دەرهێنەری تەمەن 35 ساڵ بە پێگەی ئێم تی زێت-ی ئەمریکی ڕاگەیاند، “هەرگیز نەدەبووایە ئەمە ڕووبدات” و وتیشی، “بانکەکە بە شێوەیەکی باش کێشەکەیان چارەسەرکردووە و توانیومانە ئەو بارودۆخە تێبپەڕێنین”.

بابەتی پێشتر

گەورەترین بەنزینخانەكانی جیهان لەكوێن و چی پێشكەشدەكەن؟

بابەتی دواتر

هەر پاڵاوگەیەكی نایاسایی مەرجەكان جێبەجێنەكات دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share