“ئێستا” نوێترین زانیاری لەبارەی خوولی ئەفسەران ئاشكرادەكات

ماوەی چەند رۆژێكە بەشێك لە ماڵپەڕ و پەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، هەواڵ لەبارەی كردنەوەی خوولی ئەفسەران و دەستپێكردنی لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بڵاودەكەنەوە، راگری كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانیش راستیی بابەتەكە بۆ “ئێستا” ئاشكرادەكات.

چەندین هاوڵاتی لە رێگەی ئامرازە جیاوازەكانی پەیوەندیكردنەوە، داوایان لە تۆڕی میدیایی ئێستا كردووە زانیاری لەبارەی كردنەوەی خوولی ئەفسەرانەوە بڵاوبكاتەوە و بەشێكیان باس لە دروستبوونی جۆرێك لە تەموموژ لەو بارەیەوە دەكەن، لە بەدواداچوونێكی تۆڕی میدیایی ئێستا-دا، دەركەوت بەمنزیكانە خوولی لەو جۆرە دەستپێناكرێت.

لیوا – سەڵاح زاهیر، راگری كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان، لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە رێگەی میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ئاگاداری ئەو بابەتەیە و دەزانێت بەشێك لە هاوڵاتییان بە دوای وەڵامدا دەگەڕێن و وتی، “هەندێك دامەزراوەی میدیایی و پەیج بەبێ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە”.

راگری كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان راشیگەیاند، داواكارییان ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی خوولی ئەفسەران، وەزارەتی پێشمەرگە ڕەزامەندیی داوە و داواكارییەكە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام بە فەرمی كاتی دەستپێكردنی خوولەكە دیارینەكراوە و هەر كات راگەیەندرا ئاشكرایدەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، لە كاتی كردنەوەی خوولی ئەفسەراندا، خوێندكارانی 12ی ئامادەیی و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەتوانن بەشداری لە خوولەكەدا بكەن و پێدەچێت مانگانە 800 هەزار دینار مووچە بدرێت بە هەر یەكێكیان.

بابەتی پێشتر

ئەتلەتیکۆ (100)ی بایرنی ڕەتکردووەتەوە 

بابەتی دواتر

گواردیۆلا گومانی لە گۆندوگان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلا 22 سەربازی توركیای كوشت

هەپەگە بڵاویكردووەتەوە لە چەند چالاكییەكدا 22 سەربازی سوپای توركیا كوژران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی…
Total
0
Share