لەسەر گرانبوونی نرخی خۆراک داواده‌كرێت دوو وه‌زیرى هه‌رێم بانگێشتی پەرلەمان بكرێن

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى كوردستان لەسەر گرانبوونی نرخی خۆراک و شمه‌ك لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا داوادەکەن وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم بانگێشتی پەرلەمان بکرێن.

به‌پێی نووسراوێک، کە واژووی 41 پەرلەمانتاری کوردستانى لەسەرە، داواكراوە بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەرنامەی کاری گفتوگۆی هەفتانەی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا په‌رله‌مانتاران داوایانكردووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم و وه‌زیری بازرگانى بانگێشتبکرێن و چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

ده‌قی نووسراوه‌كه‌:

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژکردەوە

بابەتی دواتر

"تاكسییەكان غەرامەدەكرێن".. وەزارەتی دارایی ڕێنمایی نوێ دەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share