28 کۆچبەری بەلەمە نوقمبووەکەی ئیجە رزگارکران

28 کۆچبەری بەلەمە نوقمبووەکەی دورگەی سامۆس رزگارکران و تەرمی چوار کەس دۆزرانەوە.

حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی دورگەی سامۆس، 28 کۆچبەری بەلەمەکە رزگارکران کە لە 28ی ئەم مانگە لە باکووری دورگەکە نوقمبوو بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کۆچبەر کە دوان لە کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و دوو کۆچبەرەکەی دیکە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانن.

دەشڵێت، نایلە محمەدی تەمەن 36 ساڵ لەگەڵ منداڵە تەمەن 10 مانگەکەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەست دا، خەڵکی هەرێمی کوردستانە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ هاوسەرەکەی هانایان بردووەتە بەر کۆچی نایاسایی.

حسێن حەمە ساڵح، وتیشی، تەرمی کۆچبەرەکان دۆزراونەتەوە و خێزانەکەیانیان لە چاوەڕوانی دان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان  بۆ زێدی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی هەرێم: بە تەواوبونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاری سوودمەنددەبن

وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە تەواوبوونی پرۆژەی هەژماری من فەرمانبەران لە چەندین خزمەتگوزاریی دارایی و بانکی سودمەنددەبن. وەزارەتی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share