تیژڕەویی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆی لە هەولێر لێكەوتەوە

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و سەرنشینێكیش بەسەختی برینداربوو.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری لە نزیک بەشی مۆڵەتی هاتوچۆی هەولێر نیسان ماکسیمایەکی تایبەت کە شۆفێر و سەرنشینێکی تێدابوو بەخێراییەکی زۆرەوە لە دیوی فڕۆکەخانەوە بەئاراستەی ڕێگای کەرکوک دەڕۆیشت، لەناکاو بەهۆی تیژڕەوییەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەرەو ڕاگری سەر ناوبڕەی شەقامەکە ڕۆیشت و خۆی پێداکێشا.

دواتر خۆی کێشا بە دوو ستونی کارەبا یەک لەدوای یەک، کە دووریی نێوانیان نزیکەی 70 مەترە، پاشان بەردەوام بوو تاکو گەیشتە ستونی سێهەم و خۆی بەویشدا کێشا و وەستایەوە، وەك ئەوەی فازڵ حاجی دەیڵێت.

ئەوەشی وت، “بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێرەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش بەسەختی زامدار بوو”.

سەبارەت بە زیانە مادییەكانیش سەرەڕای ئۆتۆمبێلەكە، سێ ستونی كارەبا كەوتووە و 75 مەتر گاردێلی ڕێگایەکە تێکچووە. وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، “بڕی زیانەکان و دووری نێوان ستونەکان و کەوتنیان و کەوتنی ئەو هەموو گاردێلە خۆی گەواهیدەری خێرایی ئوتومبێلەکەیە بەر لە ڕووداوەکە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، هەر کەسێک ئێستا بەو شوێنەدا تێپەڕێت و زیانەکان ببینێت، بەهۆی نزیکی شوێنەکە لە فڕگەی فڕۆکەخانەی هەولێر، ڕەنگە وای بۆ بچێت فڕۆکەیەک لەو شوێنە كەوتووەتە خوارەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوونه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرکەوتنەوەكەی کەمپێکی ئاوارەكانی زاخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکى ئامێدى: ئەژى ئەمین و دەستەكەی دەپاڕێنەوە تا تۆمارەکانى بنەماڵەى بارزانى بڵاونەکەمەوە

چالاكوانێكی ئۆپۆزسیۆن نهێنیی پەیوەندییەكانی نێوان ئەژی ئەمین و پارتی ئاشكرادەكات و دەڵێت، دەپاڕێنەوە تا تۆمارە دەنگییەكانی سەركردەكانیان بڵاونەكەمەوە.…
Total
0
Share