کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی بەزردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە، کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتى، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 29

سلێمانى: 27

دهۆک : 28

زاخۆ : 28

هەڵەبجە :30

کەرکوک: 32

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان : 34

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ داواكاری‌ گشتیی دهۆک سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر سه‌رنووسه‌ری‌ وێستگه‌نیوز تۆماركرد

به‌ تۆمه‌تی‌ تێكدانی‌ ئاسایشی‌ نیشتیمانی هه‌رێمی‌ كوردستان، داواكاری‌ گشتیی دهۆک سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر وێستگه‌نیوز تۆماركرد و ئه‌مرۆ سیروان…
Total
0
Share