وەزارەتی کارەبا ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبای درێژکردەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی 15% بۆ قەرزی کارەبای سەر هاوڵاتییان تا کۆتایی مانگی ئایار.

لە نووسراوێکدا کە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، وەزارەتەكە بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی کارەبا بەبڕی 15% لە سەرجەم هاوبەشانی کارەبا.

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە لە 10/3/2022 کاری پێدەکرێت تاوەکو 31/5/2022.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. دەزگای دژەتیرۆر دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو كەسیان دەستگیركرد كە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەرەوە كردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگای…
Total
0
Share