دادگاى فیدراڵیی عێراق بڕیارێكى مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى له‌باره‌ى دانانى ماجد وائیلی بە پارێزگاری نەجەف لەبری لوئەی یاسری به ناده‌ستووریی ناوده‌بات.
دادگای فیدراڵیی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا، بڕیارەكەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی سه‌باره‌ت به دەستنیشانکردنی ماجد وائیلی به پارێزگارى نه‌جه‌ف له‌بری لوئه‌ى یاسری به نادەستووری ناوبرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لە دوای فشارەکانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف ساڵی ڕابردوو دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند، دواتر سەرۆك وەزیران ماجد وائیلیی ڕاسپارد شوێنەکەی بگرێتەوە.