سەرۆك كۆمار پەلامارە تیرۆریستییەكان بە ترسنۆكانە و هەوڵی سەرشۆڕانەی تیرۆریستان ناودەبات

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكانی شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر كەركوك و دیالە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییە ترسنۆكەكانی سەر كەركوك و دیالە، “هەوڵی سەرشۆڕانەن بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هاوڵاتییانمان و هێزە ئەمنییەكانمان”.

سەرۆك كۆمار پێیوایە ئەو هێرشانە مەترسیداریی تیرۆر بەبیردەهێننەوە كە لە بۆسەدایە بۆ قۆستنەوەی كەلێنەكان و ژیاندنەوەی خۆی.

پەیامەكەی سەرۆك كۆماری عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوكراوەتەوە و دەڵێت، “ئەركمانە ڕیزی نیشتمانی یەكبخەین و پشتیوانیی هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكان بكەین لەپێناو ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و پووچەڵكردنەوەی پیلانە نەگریسەكانی”.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردەسەر دوو گوندی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە هەردوو پارێزگای كەركوك و دیالە و نزیكەی 20 كەس كوژران و برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار غەرامەی کۆمپانیای ئێریکسۆن دەکات بەهۆی گەندەڵییەکانی لە عێراق

گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سویدی ئێریکسۆن ڕایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە عێراق، بڕی 206.7 ملیۆن دۆلار غەرامە دەداتە…
Total
0
Share