بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری لە هەر هەوڵێك دەكەین وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق.

‌لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خالید شوانی کرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەک وەزیری دادی عێراق و ھیوای خواست پشتبەستوو بە سەركەوتنەكانی رابردوو، رۆڵێكی كاریگەر ببینێت لە چەسپاندنی یاسا و یەكسانیی كۆمەڵایەتی، پاراستنی مافی هەموو گەلانی عێراق و خزمەتكردنی كەركوك و هەموو ناوچە دابڕێندراوەكانی تر.

‌سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانیی تەواوی یەکێتیی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و رایگەیاند، چاوپۆشی لە كەس مەكەن و یاسا بخەنە خزمەت هاوڵاتییانەوە، پشتگیری لە هەر هەوڵێك دەكەین كە وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات.

لە بەرامبەردا خالید شوانی بەڵێنی دا پارێزەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا بن و  وتی، “هەموو هەوڵێكمان لە پێناو پاراستنی یاسا و ژیانی هاوڵاتییان دەخەینەگەڕ و خزمەتكاری هەموولایەك دەبین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە عێراقییەکان دەکات بەئاشتییانە حکومەتێکی گشتگیر پێکبهێنن

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە عێراقییەکان دەکات و داوا دەکات حکومەتێکی گشتگیر بەشێوەیەکی ئاشتییانە…
زیاتر ببینە

یوسف كیلابی: بانكەكانی رەشید و رافیدەین ئامادەن لە ماوەی مانگێكدا هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بكەنەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بانكەكانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئابی ئامادەن لە…
Total
0
Share