توێژەرانی زانكۆی میشیگان لە ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، پێكهاتەی شیر جۆرێك پرۆتینی تێدایە كە بە “لاكتۆفرین” ناودەبرێت و دەتوانێت جەستە لە تووشبوون بە كۆرۆنا بپارێزێت.
ئاماژەیان بەوە كردووە، “پرۆتینەكە لە توانایدایە بەڕەنگاری ڤایرۆسەكە ببێتەوە، ئەو پزیشكانە ڕایانگەیاندووە، “پرۆتینی لاكتۆفرین” لە شیری مانگادا هەیە.
هاوكات جوناسان سیكستون، كە پزیشكە لە بەشی پزیشكیی زانكۆی میشیگان ڕایگەیاند، “پرۆتینی لاكتۆفرین دژە ڤایرۆسی كۆرۆنایە و بەرگریی جەستە بەرامبەر ڤایرۆسەكە بەهێزدەكات”.