پارێزگایەكی عێراق نیوەی دانیشتووانەكەی هەژارن

فەرمانگەی پلاندانانی پارێزگای مووسەنا بڵاویكردووەتەوە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی پارێزگای مووسەنا لەژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن.

محەمەد قابیل، بەرێوەبەری فەرمانگەی پلاندانانی پارێزگای مووسەنا ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، 50%ی دانیشتووانی پارێزگای مووسەنا لەژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان دەگوزەرێنن و ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكدەبێتەوە لە یەك ملیۆن كەس.

ئاماژەی بەوەكرد، كەمیی داهاتی تاك ڕێژەی هەژاریی لە پارێزگاكە زیادكردووە و وایكردووە نیوەی دانیشتووان لەژێر هێڵی هەژارییەوە ژیان بگوزەرێنن كە كاریگەریی لەسەر ئاستی خوێندنیان هەبووە و دابەزیووە.

پێشتر چەند جارێك خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی بێكاریی و بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا لەو پارێزگایە ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

توێژەران: خواردنەوەی كوپێك شیر لە تووشبوون بە كۆرۆنا دەتپارێزێت

بابەتی دواتر

یاریزانێکی جومبازی ڕوسی بەهۆی پیتی (Z)ــەوە سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share