وەزارەتی تەندروستی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسە نوێیەکە دەگرێتەبەر

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 21ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند قۆناغی یەکەمی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ئەگەری ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دکتۆر ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “وەکو دەستپێک چاودێریی تەندروستیی هەر کەسێک دەکرێت کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوودا بەریتانیا سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی نوێی ڕاگەیاند کە لە هەمان خێزانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە، حكومەتی بەریتانیاش باری لەناكاوی بەهۆی ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنا بەرزكردەوە، وەزیری تەندروستیی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە “لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا: هەوکردنی دڵ لەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر و مۆدێرنایان وەرگرتووە زیاترە لە چاوەڕوانکراو

سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و چاودێریکردن لە ئەمریکا ڕایانگەیاند، ژمارەیەکی زیاتر لەوەی پیشبینیمان دەکرد لەناو ئەو گەنجانەی ڤاکسینی فایزەر…
Total
0
Share