گەر کەسێک لە دەرەوەی نەخۆشخانە بمرێت پێویست دەکات ببرێتە نەخۆشخانە؟

مردن

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، پێویستە هەر کەسێک لە دەرەوەی نەخۆشخانە گیانلەدەستبدات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە و هۆکار و چۆنێتی مردنەکەی لەلایەن پزیشکەوە دەستنیشانبکرێت.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، ” بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان دەمرن، پێویستە هەموو كەسێك ببردرێت بۆ نەخۆشخانە تا پزیشکی ئێشکگر بیبینێت و پاش پشکنین و وەرگرتنی مێژووی چۆنێتی مردنەکە بڕیاری لەسەر بدات ئەگەرکەسەکە گومان لە مردنەکەیدا هەبوو یا پۆلیس کەیس بوون ئەوا پێویستە کەیسەکە رەوانەی پزیشکی دادیی بکات”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر کەسەکە مردنەکەی چاوەڕوان نەکراو بوو واتە گەنجێك لە 40 ساڵ کەمتر هیچ نەخۆشییەکی نەبوو کەسوکاری پلە یەکی سکاڵایان هەبوو یان ویستیان هۆکاری مردنەکەی بزانن، ئەوا پێویستە کەیسەکە رەوانەی پزیشکی دادیی بکات، بەڵام  گەر کەسوکاری پلە ییکی سکاڵایان نەبوو، ئەوا پێویستە پزیشکی ئێشکگر (پزیشکی خوولاو لەسەر پزیشکی پسپۆری کۆلەکە) بڕوانامەی مردنی بۆ بکات”.

ئاشکراشیکرد، “ئەگەر کەسەکە مردنەکەی چاوەڕوان کراو بوو (تەمەنی زۆر بوو یا نەخۆشییەکی درێژ خایەن یا پێزانەکراو یا کوشندەی هەبوو)، ئەوا پێویستە پزیشکی ئێشکگر (پزیشکی خوولاو لەسەر پزیشکی پسپۆری کۆلەکە) بڕوانامەی مردنی بۆ بکات”.

باسیلەوەش کرد، ” پێویستە فۆرمی (بە مردووی گەیشتووە) لە هەموو نەخۆشخانەیەکی حوکومی و ناحوکومی هەبێت، رەوانەکردنی کەیس بە فۆرم دەبێت، پێویستە هۆکاری رەوانەکردنی کەیس بۆ پزیشکی دادیی روونبکرێتەوە نەک بە هۆکاری نەزانینی هۆی مردن رەوانەبکرێن، چونکە بەشیک لە کەیسەکان بە هۆکاری نەزانینی هۆی مردن لە لایەن پزیشکەوە ڤرەوانە دەکرێن، کە ئەمەش بە کەم تەرخەمی لەکار دادەنرێت”.

 

بابەتی پێشتر

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

بابەتی دواتر

ماتۆڕسوارێک بە سەختی برینداردەبێت و ناناسرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share