گەرمیان.. بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆوە هەشت كەس برینداربوون

دیمەنی یەكێك لە ڕووداوەكان فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە سنوورەكەیاندا ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە هەشت كەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان ڕزگاری – کفری نزیک (گوندی وەلی هێر) ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (تۆیۆتا کۆرۆلا و هۆندای تۆکسۆن) ڕوویدا و دوو کەس برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، پاش نیوەڕۆش دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (جێب و نیسان ناڤارا) پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون، ڕووداوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی قەڵا بوو، ئۆتۆمبێلی جۆری جێب دوو ئافرەت و منداڵێک تێیدا برینداربوون و ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا شۆفێرەکەی بە سووکی برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، ڕووداوێکی دیكەی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا هایلۆکس و کیا فۆرتی) لە فولكەی پەنجا ماڵەکەی قەزای کەلار ڕوویداوە، كە بەهۆی لێدانی ئیشارەت بووە، بەهۆیەوە شۆفێری کیاکە و سەرنشینێکی تۆیۆتاكە برینداربوون.

بابەتی پێشتر

ئاوی دەوروبەری سلێمانی: لە دەربەندیخان کێشەی کەمئاوی نییە و خەڵک بەبێ هۆ پێوەر ‏ڕەتدەکەنەوە

بابەتی دواتر

"نەوشیروان مستەفا نەخشەی ڕاپەڕینی دانا"<br> مەلا بەختیار: ڕاپەڕین ‏بۆ ئەوەیە خەونی گەلان بەدیبهێنێت نەك زیادبوونی ناڕەزایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share