(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی کۆتاییهات.

ئەمشه‌و یه‌کشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 28ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌ یاریگای ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی سیتیزنس له‌ خوله‌که‌کانی پێنج 91، 28، 68 له‌لایه‌ن کیڤن دی برۆین (دوو گۆڵ)، ڕیاز مه‌حریزه‌وه‌‌ (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی یونایتدیش له‌ خوله‌کی 22 له‌لایه‌ن جه‌یدن سانچۆوه‌ تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی به‌کۆکردنه‌وه‌ی 69 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌ 47 خاڵه‌وه‌ بۆ ‌پله‌ی پێنجه‌می خوله‌که‌ دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە سزاكانی بەشداربووان لە پێوەری ئاو ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەك: خۆت دووربگرە لە بەكارهێنانی ڤیتامین "E" بەشێوەی حەب

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share