یوڤانتۆس لە یەک حاڵەتدا دەتوانێت نازناوی سکۆدیتۆ لە چنگی ئینتەر دەربهێنێت

یوڤانتۆس چانسی هەیە لوتکەی کالچیۆ بگرێتەوە

یوڤانتۆس یانەیەکی گەورەیە و لە چنینەوەی دەیەم نازناوی لەسەریەکی کالچیۆ کۆڵنادات، بەڵام بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان پێویستیان بە ڕیمۆنتادایەکی مێژووییە.

ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا (2020/2021) و تاوەکو ئێستا (گەڕی 25) توانیویەتی 56 خاڵ بچنێتەوە لە کۆی 17 بردنەوە و پێنج یەکسانبوون و دوو دۆڕاندن، لە بەرانبەردا یانەی یوڤانتۆس کەوتووەتە پلەی چوارەمەوە و خاوەنی 49 خاڵە بە هاوبەشی لەگەڵ یانەی ئاتالانتا.

ئەستێرەکانی پێرلۆ توانیویانە لە کۆی 24 یاری 14 بردنەوە و حەوت یەکسانبوون و سێ دۆڕاندن تۆماربکەن.

وەک ئاشکرایە یاریزانانی ئەندریا پێرلۆ لە کوالیتیدا بەهێزترینن و تاوەکو کۆتا ساتەکان کۆڵنادەن، بەڵام بە شێوەیەکی لۆجیکی بابەتی گەڕانەوەیان بۆ لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا تەنها لەسەر ئەنجامەکانی خۆیان نەوەستاوە، بەڵکو پێویستیان بە شکستی یانە ڕکابەرەکانیشیانە.

بەپێی داتاکانی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت، ئەگەر یانەی یوڤانتۆس بتوانێت کۆتا 14 یاری ئەم وەرزە بباتەوە، تەنانەت ئەگەر لە هەفتەی 37 بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بەرانبەر ئینتەر براوە بێت و پێشتریش لە هەفتەی 35 بەسەر میلانیشدا سەرکەوتتبێت، هێشتا پێویستی بە کەوتنێکی مارە شینەکانە.

یوڤانتۆس پێویستی بە بردنەوەی خۆی و دۆڕاندنی ئینتەرە بۆ گەڕانەوە لوتکەی کالچیۆ

لەم ئەگەرەدا نێوەندی ڕێژەی بردنەوەکانی یوڤی بۆ 2.33 لە یارییەکدا بەرزدەبێتەوە و کۆنتی دەتوانێت 88 بۆ 89 خاڵ کۆبکاتەوە.

لە بەرانبەردا ئەستێرەکانی بیانکۆنێری پێویستیان بە کۆکردنەوەی 40 خاڵی دیکە لە 14 یارییدا دەبێت، بەلایەنی کەمەوە 13 بردنەوە و یەکسانبوونێک.

نوسینەوەی ئەم داتایانەش ئاستەم نییە، چونکە هەردوو یانە (یوڤی و ئینتەر) لە کۆتایی وەرزدا بەهۆی بەشدارییان لە خولەکانی دیکە ئاستیان بەرەوخوار دێت، مەودا بۆ دۆڕاندن و یەکسانبوون دەهێڵنەوە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەماوەی ساڵێکدا زیاتر 100 ژن خۆیانکوشتووە

بابەتی دواتر

هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 202 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share