نوێترین چاوپێكەوتنی لیڤاندۆڤسكی لە یانەی بەرشلۆنە

لیڤاندۆڤسكی خوازیارە ببێتە ڕابەری یاریزانەكانی بەرشلۆنە و ئامانجیشی ئەوەیە زۆرترین ناسناو بۆ یانە نوێیەكەی بەدەستبهێنێت.

باسیشی لەوە كرد كە بە پڕۆژەكەی چاڤی دڵخۆش بووە و پێشی خۆشبوە كە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە گرنگیان پیداوە.

پوختەی قسەكانی لیڤاندۆڤسكی

/ من لێرەم بۆ ئەوەی هاوكاری یانەكە بكەم بۆ بەدەستهێنانی ناسناو و گەڕاندنەوە بۆ لوتكە

/ بە دڵنیاییەوە پاش ماوەیەكی زۆر لە بایرن میونشن، قورسە یانەكەت بگۆڕیت، بەڵام هەمیشە ویستومە لە لا لیگا یاریی بكەم.

/ دەمزانی پاش چەند ساڵێكی قورس، بەڵام پڕۆژەیەكی گرنگ دروستدەبێت، دەمزانی كە ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ هەڵبژاردنی یانەی بەرشلۆنە

/ دڵخۆش بوم كاتێك زانیم بەرشلۆنە هەوڵی گواستنەوەم دەدات، دەمویست هەنگاوێكی نوێ بنێم، قسەم لەگەڵ ئەلیمانی و لاپۆرتا كرد وتیان ئێمە زۆر بە پەرۆشین بۆ كڕینی تۆ و هەموو شتێك دەكەین بۆ ئەوەی بتگوازینەوە.

/ پێموایە بۆندزلیگا لە ڕوی خێرای و جوڵەی بێ تۆپ لە پێش لا لیگاوەیە، بەڵام لەخولی ئیسپانیا پشت بە مەهارە و پارێزگاریكردن لەتۆپ دەبەستن.

/ یاریم بەرامبەر یانەكانی ئیسپانیا كردووە لە چامپیۆنز لیگ و دەزانم توانا و كوالیتیان چۆنە

/ من ناترسم و ئامادەم بۆ ڕووبەڕووبونەوەكانی داهاتوو

/ لە ژێر دەستی گواردیۆلا فێری زۆر شت بووم، زۆر شتی بۆ ڕونكردومەتەوە

/ لەخولی ئیسپانیا ناچار نیت زۆر ڕابكەیت، من دەتوانم زوو خۆم بگونجێنم، لەگەڵ پاسی كورت و پاسی درێژ دەگونجێم و دەزانم چۆن هاوكاری تیپەكەم دەكەم.

/ لەیەكەم گفتوگۆم لەگەڵ چاڤی لە پلانەكانی تێگەیشتم، پێموایە من ئامادەم و بە پەرۆشم بۆ یاریكردن، دەزانم كە وەك یاریزان زۆر گەورە بووە.

/ دەمزانی كە بەرشلۆنە توشی كێشەی گەورە بووە بەڵام دەشزانم كە یانەیەكن مێژوویەكی گەورەیان هەیە.

/ دەمەوێت هاندەران دڵخۆش بكەم وەك پێشوو چۆن دڵخۆش بوون

/ كاتێك یەكەم جار پێدری و گاڤی و فاتی م بینی، زانیم كە توانایەكی زۆریان هەیە، من دڵنیام هەموو مانگێك و هەموو یارییەك ئاستی بەرزتر پێشكەش دەكەن.

/ هەوڵ دەدەم هاوكاری هاوڕێكانم بكەم، لەوانەیە من ئەو كەسە نەبم كە هەموو دەقەیەك قسە بكەم، بەڵام دەمەوێت ببمە ڕابەری تیپەكە لە یاریگادا، پێموایە خیبرەكەم فێری كردوم كە چۆن هاوكاری هاوڕێكانم بكەم.

بابەتی پێشتر

بەهۆی گرانیی نرخی خزمەتگوزارییەكانیانەوە چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر سزادران

بابەتی دواتر

هێزە ئەمنییەكان ڕێگەنادەن لە هەولێر خۆپیشاندان بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share