(ڤیدیۆ) مان سیتی یەکەم دۆڕاندنی بەرامبەر برێنتفۆرد تۆمارکرد

یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا یاریی هەفتەی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر برێنتفۆرد ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (16)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” میوانداریی برێنتفۆردی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی تۆماس فرانک کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “سیتیزنس” لە خولەکی 45 لەلایەن فیڵ فۆدینەوە تۆمارکرا، گۆڵەکانی برێنتفۆرد لە خولەکەکانی 16، 98 لەلایەن ئیڤان تۆنی-یەوە تۆمارکران (دوو گۆڵ).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بە 32 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا بەردەوامبوو، یانەی برێنتفۆرد بە 19 خاڵەوە چووە پلەی دەیەم.

بابەتی پێشتر

هێلیکۆپتەری تاکسی

بابەتی دواتر

گەنجێک بە گولـلە بریندارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share